مه‌سرور بارزانی و ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) له‌گه‌ڵ "ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت" ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له پیرمام، بڕیاره له‌گه‌ڵ "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێته‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌مینداری كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی تاوتوێ بكرێت.
دوێنێش "ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت" له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و به‌رپرسانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌نگاوێكی باشه و ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی دێكه‌ش.