لوکاس ڤازکێز ئەم وەرزە ناتوانێت یاری بکاتەوە

لوکاس ڤازکێز، یاریزانی یانەی ریال مەدرید
لوکاس ڤازکێز، یاریزانی یانەی ریال مەدرید

 

K24-هەولێر

لوکاس ڤازکێز، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی بووە، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر پێکانی لوکاس ڤازکێز یاریزانی یانەکەیان بڵاوکردووە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان، دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بووە، بۆیە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

سەرچاوەکە باسی لە وادەی دوورکەوتنەوەی نەکردووە، بەڵام رۆژنامەی وەرزشی مارکای نزیک لەم یانەیە ئاشکرای کردووە ڤازکێز تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناگەڕێتەوە یاریگاکان.