كچی ره‌فسه‌نجانی كێشه بۆ ئێران ده‌نێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی به‌سیجی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی پێنجشەممە، لە شاری خورەم ئابادی ناوەندی پارێزگای لووڕستان، گوتی: "كەسانێك بۆ ونکردنی راستی لەبەرامبەر ناڕاستیدا، پشتگیری لە بەهاییەکان دەکەن".
محەمەد رەزا نەقدی، بە توندی هێرشی کردە سەر "فائیزە هاشمیی" کچی ئایەتوڵڵا رەفسەنجانی و گوتی: "ئەمڕۆ کەسانێك بە فیتنەچێتی و درۆزنییەوە بەدوای چەندبەرەکی دروستکردنن".
نەقدی، گوتیشی: "هەموو مێژووی بەهاییەکان پڕبوو لە سیخوڕی و ئیمام خومەینیش ئەم تاقمە وەك سیخوڕ ناوبردووە و وەك گروپی ئایینی ناوی نەهێناون".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ تاڵانچیانی سامانی گشتی بوونەتە لایەنگری بەهاییەکان، دەیانەوێ ئابڕوویان بۆ بگەڕێننەوە".
هەفتەی رابردوو وێنەکەی فائیزەی کچی هاشمی رەفسەنجانی لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی بەهایی بڵاوکرایەوە و کاردانەوەی توندی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لێکەوتەوە. فائیزە هاشمی ئەم بەهاییانەی بە هاوڕێی باشی سەردەمی زیندانیبوونی ناوبردووە.
به‌هایی پێكهاته‌یه‌كی ئایینییه و بڕوایان به یه‌كتاپه‌رستی هه‌یه و له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده، له‌لایه‌ن حوسێن عه‌لی ئه‌لنوری كه به به‌هائه‌ڵڵا ناسراوه، له به‌غدا دامه‌زراوه.
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی په‌یڕه‌وانی ئه‌و بیروباوه‌ڕه له ئێرانن، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودی شیعه‌كانه‌وه به ره‌ده‌وام به كافر داده‌نرێن و به گوێره‌ی لێدوانی چالاكان، به‌هاییه‌كان له ئێران له زۆربه‌ی مافه‌كانییان بێبه‌ش كراون.