پڕۆژەی رێگەی (زاخۆ - ئیبراهیم خەلیل) كرایه‌وه‌

پارێزگاری دهۆك: لەکۆی (32) پڕۆژەی خزمەتگوزاری، (28) پڕۆژە کارەکانیان کۆتاییهاتووە
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک

K24 - هه‌ولێر:

پارێزگاری دهۆک لەمەراسیمی تەواوبوونی پڕۆژەی رێگەی (زاخۆ - ئیبراهیم خەلیل) رایگەیاند، لەکۆی (32) پرۆژەی خزمەتگوزاری، (28) پڕۆژە کارەکانیان کۆتاییهاتووە.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک له‌ مه‌راسیمه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆژه‌ی رێگەی (زاخۆ - ئیبراهیم خەلیل) به‌ كوالیتییه‌كی زۆر باش ته‌واو كراوه‌ و به‌ر له‌ واده‌ی خۆی جێبه‌جێكراوه‌.

روونیشكرده‌وه‌، كۆمپانیای جێبه‌جێكار خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزارین‌، داوامان لێیان كردووه‌، له‌واده‌ی خۆی یان زووتر پڕۆژه‌كانی دیكه‌ ته‌واو بكه‌ن.

د.ی