كوڕی عه‌لی باپیر سه‌ردانی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، دوو وێنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ وێنه‌كانیشدا نووسیویه‌تی: "دوێنێ به‌ڕێز كاكه شه‌ریف كوڕى به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپير ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له‌گه‌ڵ هاورێكانی سه‌ردانى مامۆستا عه‌لی-یان كرد".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "مامۆستا عه‌لی لای خۆیه‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمیكردن و خۆشحاڵی خۆی بۆسه‌ردانی به‌ڕێزیان ده‌ربڕی.. هیواو له‌ش شاغی و ته‌مه‌ن دریژی بۆ خواستن".
شه‌ریف عه‌لی باپیر، كوڕه بچووكی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ر له ئێستا، به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه، سه‌ری دووچاری پێكان و خوێنبه‌ربوون ببوو، دواتر له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر، چاره‌سه‌ری بۆ كرا، به‌ڵام دیار نییه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی كوڕی عه‌لی باپیر چی بووه.