لە رۆژئاوای کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ راگهیهنرا
K24 - ههولێر:
بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاتووچۆ لە تەواوی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا قەدەغە کرا و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە تا (22)ی ئهم مانگه بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش تەواوی دەروازە سنوورییەکانی رۆژئاوای کوردستان دادەخرێن و دەوامی تەواوی زانکۆکانیش رادەگیرێت، تەنیا رێگە بە کردنەوەی دووکان و مارکێتەکان دەدرێت لە هەشتی بەیانییەوە تا پێنجی ئێوارە كراوه دهبن.
د.ی