ئه‌مه‌ریكا: داعش له پاشه‌كشێدایه
K24 - هه‌ولێر:
جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە بارەگای رێکخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) لە برۆکسل کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانی ئه‌نجامداو رایگه‌یاند، داعش به‌ره‌و لاوازی چووه و نزیكه‌ی ساڵێکە داعش لە عێراق نەیتوانیوە ھیچ ناوچەیەك کۆنتڕۆڵ بکات، له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وام ده‌بین.
دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانیش له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش خه‌ڵكێكی زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، سه‌باره‌ت به بارودۆخی سووریاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێستا كار بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناخی راگوزه‌ری سیاسی له سووریا ده‌ست پێده‌كه‌ین.