گرفتی کۆنتڕۆل نەکردنی بەشێکی دەروازە سنوورییەکان به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەکانی رابردوو ئەو دەروازە سنوورییانەی دەستنیشانکرد، کە تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراون و بەشێک لە داهاتەکانیان ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.
ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای كرد، کە بەشێک لە مەرزەکان لە ڕێی قاچاغەوە هەندێک گرووپ و کەس لێی سوودمەندن و تا ئێستاش بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی داهات نەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
لەچەند مانگی رابردوودا، لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی، توانیان ئەو دەروازە سنوورییانە دەستنیشان بکەن، کە وەک پێویست کۆنترۆڵ نەکراون و بەشێکی داهاتەکەی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێتەوە.
محەمەد ئێلخانی، بڕیارده‌ری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "وه‌كو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان سه‌ردانی ده‌روازه سنوورییه‌كانمان كرد و راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لمان نووسی و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كردووه، له هه‌ندێك له ده‌روازه سنوورییه‌كان رێكاره یاساییه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
هۆکاری ئەوەی تا ئێستا نەتوانراوە ئەم مەرزانە کۆنترۆڵ بکرێن، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەم مەرزانە لە رێی قاچاغچیەتییەوە هەندێک کەس و گرووپ سوودمەندبوونە، کە دەستیان بەسەر ئەم مەرزانەوە دەڕوات، ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆش زانیاری لەسەر درووست‌کردنی ئەو لیژنە هاوبەشە دەدات کە بڕیاربوو درووست بکرێت.
نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان روونیكرده‌وه، "به‌دواداچوونمان كرد و راپۆرتیشمان پێشكه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ی تێبینمان له‌سه‌ری هه‌بووه، ده‌روازه‌یه‌كی سنوورییه له سنووری پارێزگای سلێمانی".
ئەو دەروازانەی کە تێستا کۆنترۆڵ نەکراون، ئەو دەروازانەن کە کەوتوونەتە پارێزگای سلێمانی و مامەڵەی بازرگانییان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان درووستکردووە.
د.ی