جووڵەی ترانزێت لە شەش دەروازەی سنووری عێراق دەستپێدەکاتەوە

کاڵاکان بە نێو خاکی عێراقدا بۆ وڵاتانی دیکە دەگوازرێنەوە
دەروازەی سنووری قایم لەنێوان عێراق - سووریا
دەروازەی سنووری قایم لەنێوان عێراق - سووریا

K24 - ھەولێر

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لەمڕۆ چوارشەممەوە جووڵەی بازرگانی لە شەش دەروازەی سنووری دەستپێدەکاتەوە.

عومەر ئەلوائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ئاشکرای کردووە، ئەو بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتی وەزیری گواستنەوە یەکلا کراوەتەوە.

وائیلی ئاماژەی بەوەشداوە، ترانزێتی کاڵا لە دەروازەکانی (زرباتیە، قائیم، ترێبل، مونزریە، سەفوان و عەرعەر) لەگەڵ پێنج وڵات ئەنجامدەدرێن، واتا کاڵاکان بە نێو خاکی عێراقدا بۆ وڵاتانی دیکە دەگوازرێنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بڕیارە گرنگە، چونکە داهاتی وڵات زیاد دەکات و دەوڵەتان سوود لە پێگەی عێراق وەردەگرن.