یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت كریستیانۆ به‌م 2 یاریزانه بگۆڕێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس و له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤی كۆتایی دێت.
پێگه‌ی (فووتبۆڵ ئیتاڵیا) له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی یوڤی هیچ پلانێكی نییه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ، چونكه یانه‌كه له قه‌یرانێكی ئابووری گه‌وره‌دایه و چیتر ناتوانێت مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ بداته ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ده‌سته‌ی كارگێری یوڤی ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو به خۆرایی ده‌ستبه‌رداریی كریستیانۆ بێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه كریس تێھه‌ڵكێشی گرێبه‌ستێكی بكات، له‌م پێناوه‌دا یوڤی ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له به‌رامبه‌ر ماورۆ ئیكاردی و مۆیس كین بگۆڕنه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس 126 یاری كردووه، 97 گۆڵ و 22 ئاسیستی تۆمار كردووه، ئه‌م وه‌رزه به 25 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی گرتووه.