ناتۆ راوێژكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، رایگه‌یاند له زووترین كاتدا راوێژكاری سه‌ربازی رێكخراوه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌ین.
یێنس ستۆلتینبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ، رایگه‌یاند، بۆ راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی به سوپای عێراق له شه‌ڕی دژی داعش، ناتۆ ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ستۆلتینبێرگ گوتی: "رێككه‌وتووین بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات راوێژكارانی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق بده‌ین، بۆ مه‌شق و راهێنان به سوپای عێراق و هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش".
پێشتریش سكرتێری ناتۆ رایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی 700 ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق، له‌لایه‌ن شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌و رێكخراوه له وڵاتی ئه‌رده‌ن راهێنانییان پێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه داوایان لێكراوه، راوێژكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناو خاكی عێراق بكه‌ن.