ئه‌مڕۆ له خولی نایابی كوردستان ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو روویدا
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان 3 یاری به‌ڕێوه چوون، یانه‌ی هه‌ندرێن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به سیروانی نوێ هێنا، شێروانه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی زاخۆ به‌ده‌ستهێنا.
شێروانه ـ زاخۆ
شێروانه دوای به‌رامبه‌ربوونه‌كه‌ی یاریی رابردووی ئه‌مجاره‌یان له دووه‌مین یاری خۆیدا له‌م قۆناخه میوانداریی زاخۆی كرد.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌ستێره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی شێروانه به ئاسیستی به‌مۆ غه‌ریب به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی یه‌كه‌می له یارییه‌كه كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات، سه‌عد غانم به‌رگریكاری یانه‌ی زاخۆ گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان كرد و شێروانه‌ی كرده خاوه‌نی دووه‌مین گۆڵ له یارییه‌كه.
له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه، شێروانه هه‌ڵه‌یه‌كی گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆی قۆزته‌وه و له رێگه‌ی ئه‌ركان ره‌حیم گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش پێنجه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان.
دواتر له هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا عه‌لی كاكه‌مینه هێرشبه‌ری یانه‌ی شێروانه دوای بێده‌نگییه‌كی زۆر هێڵی به‌رگری و گۆڵپارێزی زاخۆی بڕی و چواره‌مین گۆڵی یانه‌ی شێروانه‌ی كرد.
دوای ته‌نیا یه‌ك خوله‌ك، زاخۆ له رێگه‌ی ئه‌سعه‌د كازم جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و گۆڵێكی كرد به‌ڵام نه‌یتوانی له چنگی شێروانه رزگارییان بوو، تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوون له‌م وه‌رزه.
سیروانی نوێ ـ هه‌ندرێن
سیروانی نوێ دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌مجاره‌یان میوانداریی هه‌ندرێنی كرد.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م سیروانی نوێ به گۆڵێكی ئاكار عه‌بدولحه‌مید پێشكه‌وت.
دواتۆ له خوله‌كی 67 ماجید را‌شد هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێن به تۆماركردنی گۆڵێك ئه‌نجامه‌كه‌ی له دژی سیروانی نوێ یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، هه‌ندرێن له رێگه‌ی ئیبراهیم حسێن گۆڵێكی كوشنده‌ی كرد و شكستی به سیروانی نوێ هێنا و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
برایه‌تی ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
برایه‌تی له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن و یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له كۆی 2 یاریی قۆناخی كۆتایی ته‌نیا 1 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی ئه‌م قۆناخه دێت، یانه‌ی برایه‌تیش بووه خاوه‌نی 4 خاڵ.