رووسیا: وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، به باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایان له مۆسكۆ وتووه، به‌م نزیكانه وه‌ڵامی سزاكانی واشنتن ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای له وڵاته‌كه‌ی، جۆن سالڤانی بانگ كرد و یادداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی له باره‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر 32 كیان و كه‌سایه‌تی رووسیایی پێدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاندووه، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابكۆڤ، له‌گه‌ڵ سالڤان كۆبووه‌ته‌وه و پێی راگه‌یاندووه، ئه‌و رێكارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دژی مۆسكۆ قبوڵ ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێی گوتووه: رووسیا له نزیكترین ده‌رفه‌تتدا زنجیره‌یه‌ك رێكاری وه‌ڵامدانه‌وه‌یی ده‌گرێته به‌ر دژ به‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه رووسه‌كاندا سه‌پاندوویه‌تی.
ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا سزای دارایی به‌سه‌ر 32 كیان و كه‌سایه‌تی رووسیدا سه‌پاند و به‌وه تۆمه‌تباری كردن، ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌مه‌ریكا.
هاوكات كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، 10 دیپلۆماتكاری رووسیایی له واشنتن ده‌ركراوون و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ریكا قه‌ده‌غه‌ی كردووه، كۆمپانیاكانی كۆمپیاله‌ی قه‌رزه‌كانی رووسیا بكڕن، كه له بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته ده‌رده‌چن.
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵگری رووسیای به به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه زانی كه له رابردوودا كراوه‌ته سه‌ر كۆمپانیای سۆلارویندز.
له به‌رامبه‌ردا، گوته‌بێژی كرملیۆن، دمیتری بیسكۆڤ، رایگه‌یاند، رووسیا مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.