ڤیدیۆ.. له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و یۆنان
K24- هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و نیكۆس دندیاس، هاوتا یۆنانییه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یان له میدیاكان بڵاوبووه‌وه، كه تێیدا ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و تۆمه‌ت به وڵاتانی یه‌كتر ده‌بخشنه‌وه.
له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك نیكۆس دندیاس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان توركیای به پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ریای ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار كرد.
دندیاس له گوته‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه: توركیا له‌میانه‌ی 400 ده‌رچوونی ئاسمانی‌دا، سنووری ئاسمانی وڵاته‌كه‌یانی به‌زاندووه و به‌مه‌ش سه‌روه‌ری یۆنانی پێشێل كردووه.
له كۆمێنته‌كه‌یدا بۆ قسه‌كانی مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، هاوتا توركه‌كه‌ی، كه باسی كه‌مینه‌ی موسڵمانی له یۆنان له‌چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان كرد، گوتی: "ته‌نیا یه‌ك كه‌مینه له یۆنان هه‌یه ئه‌ویش كه‌مینه‌ی موسڵمانه".
دندیاس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌وانه‌یه توركیا حه‌ز به په‌یماننامه‌ی لۆزان نه‌كات، به‌ڵام ئه‌و په‌یماننامه‌یه كارایه و به به‌رده‌وامیش كارا ده‌مێنێته‌وه".
به‌ر له‌وه‌ی گرژی له‌نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و یۆنان دروست بێت، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا لێدوانه‌كانیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر بونیاتنه‌ر و ئه‌رێنی بوون، به‌ڵام له دوا خوله‌كه‌كانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان به تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه كه‌وتنه گیانی وڵاتانی یه‌كتر.
سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به‌بێ مه‌رجی پیشوه‌خته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان باش بكاته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان داوای له هاوتا توركه‌كه‌ی كرد، سه‌ردانی یۆنان بكات.
له 10 خوله‌كی كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، دۆخه‌كه له ئاشتییه‌وه بۆ گرژی گۆڕا، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان گوتی: توركیا سه‌روه‌ری یۆنانی پێشێل كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌سینا هه‌وڵ ده‌دات گفتوگۆی بونیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا جددین.
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆش وه‌ڵامی نیكۆس دندیاسی دایه‌وه و گوتی: به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه بێده‌نگ نابێت كه هاوتا یۆنانییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان تۆمه‌تی مه‌ترسیدار ئاراسته‌ی من و گه‌له‌كه‌م كرا ناچار ده‌بم وه‌ڵام بده‌مه‌وه".
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ گوتیشی: "توركیا ئه‌و گوتاره‌ی یۆنان قبووڵ ناكات كه ده‌ڵێت توركیا سه‌ره‌وری یۆنانی پێشێل كردووه، ئه‌و تۆمه‌تانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نین". چاویش ئۆغلۆ روو له هاوتا یۆنانییه‌كه‌ی گوتی: "ده‌تانه‌وێت وانه‌ی مافی مرۆڤمان پێ بڵێن، به‌ڵام ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی ناوی توركیش قبووڵ ناكه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی ئه‌وه‌یكرد، یۆنان چه‌ك به‌و دوورگانه ده‌دات كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتن نابێت چه‌كیان پێ بدرێت و گوتی: "ئێوه ناچارن بوونی توركیا له ناوچه‌ی ته‌راقیای رۆژئاوا (رۆژهه‌ڵاتی یۆنان) قبووڵ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، توركیا ده‌توانێت به‌رگری له مافه‌كانی خۆی و مافی قوبرسییه‌كانی توركیش بكات له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و گوته‌كانی به‌وه كۆتایی هێنا، كه "ئه‌مڕۆ چاومان به‌یه‌ك كه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی كیشه‌كانمان له‌گه‌ڵ یۆنان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م میدیاكان تۆمه‌ت به‌یه‌كتر ببه‌خشینه‌وه".
دوای ئه‌م گوتانه‌ی چاویش ئۆغلۆ، جارێكی دیكه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "من ناتوانم وا نیشان بده‌م كه هیچ شتێك له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست روونادات و ناشتوانم پێشێلكارییه‌كانی توركیا له ده‌ریای ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست په‌رده‌پۆش بكه‌م".
جێگای ئاماژه‌یه، ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه به‌هۆی چالاكییه‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ئاوه جێناكۆكه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان و كۆماری قوبرس بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینا هاتوونه‌ته ئاراوه.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئابی ساڵی رابردوو توركیا كه‌شتییه‌كی رووپێوی بومه‌له‌رزه‌ی به یاوه‌ری چه‌ند كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كرد، كه یۆنان به‌هی خۆی ده‌زانێت، گرژییه‌كانی نێوانیان ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیاتر بوون، وێڕای نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن یۆنان و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌رامبه‌ر به توركیا.
ئه‌و دوو وڵاته مێژوویه‌كی دوورودرێژی ناكۆكییان له‌نێوان هه‌یه، له دیارترینی ئه‌و ناكۆكیانه‌ش دوورگه‌ی قوبرسی دابه‌شكراوه له ساڵی 1974، دوای ئه‌وه‌ی توركیا یه‌ك له‌سه‌ر سێی باكووری ئه‌و وڵاته‌ی كۆنترۆڵ كرد، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وكاتی یۆنانه‌وه پشتیوانی ده‌كرا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یۆنان.
به‌شی باكووری قوبرس كه جگه له ئه‌نقه‌ره هیچ لایه‌نێك دانی پێدا نه‌ناوه، ئه‌وكات خۆی وه‌ك "كۆماری باكووری قوبرسی توركی" راگه‌یاند، دواتریش هه‌موو ئه‌و دانوستانانه شكستیان هێنا، كه به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئه‌نجام ده‌دران.
H.B