ئەمەریكا.. رووداوێكی ته‌قه‌كردن كوژرانی 8 كه‌س و برینداربوونی 60 كه‌سی لێكه‌وته‌وه
K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ ھەینی، 8 كەس كوژران و 60 كەسیش بریندار بوون لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـە بەشێوەیەكی ھەڕەمەكی لە نێو دامەزراوەیەكی سەر بە كۆمپانیای پۆستە بە ناوی "فێدێكس FedEx" لە نزیك فڕۆكەخانەی ئیندیاناپلیس لە ویلایەتی ئیندیانای ئەمەریكایی.
جینی كۆك، ئەفسەری پۆلیسی ئیندیاناپلیس روونیكردەوە، ئەفسەر و پۆلیسەكان لە كاتژمێر 11ی شەو بە كاتی ناوخۆیی بۆ شوێنی رووداوەكە بانگھێشت كران.
كۆك گوتیشی: كاتێك ئەفسەر و پۆلیسەكان گەیشتن، ھێشتا دەستڕێژی و ته‌قه زۆر بوو. جەختیشیكردوە ئەنجامدەرەكە "خۆی كوشتووە" و ژمارەیەكی زۆر لە قوربانیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە جیاوازەكانی ناوچەكە.
ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا 40 هه‌زار كه‌س به رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش خۆیان ده‌كوژن.