ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکووتایە سەر ماڵی بەرپرسێکی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان
K24 – کەرکووک
ژمارەیەك چەكدار لە گوندێكی سنووری كەركووك ھەڵیانكوتایە سەر بەرپرسێكی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و ئۆتۆمبێلەكەی و بڕێك پارەیان بردووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كوردستان24ی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە گوندی سەقزلی ناوچەی شوان ژمارەیەک چەکدار کە سێ ئۆتۆمبێلیان پێبووە، بە جلوبەرگی سەربازییەوە هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی نەوزاد قادر سەرۆکی لقی کەرکوکی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکی نوێنەرایەتی کەرکووکی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، بە زەبری چەک ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری پیک ئاپ دەبڵ، لەگەڵ سێ هەزار دۆلاری ئەمەریکی و بڕێکی دیکەی پارە لەگەڵ مۆبایلی خۆی و براکانی کە لەگەڵیدابوونە، دەدزن و دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار رۆیشتوون، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".