سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سوریا دەکات

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاتەکانى عێراق و سووریا و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە گەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش تاووتوێ کرا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "دەیڤد براونستاین"، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا کرد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "دەیڤد براونستاین"، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا کرد

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) پێشوازى لە "دەیڤد براونستاین"، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا، کە "رۆب واڵەر" کونسولى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، دوایین پێشهاتەکانى عێراق و سووریا و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە گەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش تاووتوێ کرا.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ "دەیڤد براونستاین"، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا و "رۆب واڵەر" کونسولى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان کرد

لە کۆبووەنەکەدا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە کرا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش، کە هێشتا هەڕەشەیەکی راستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق و سووریا.

هەروەها هەردوولا پشتگیرییان بۆ گفتوگۆى لایەنە کوردییەکان لە سووریا دووپاتکردەوە، بە ئاراستەی مسۆگەرکردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی سووریادا.