سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

له‌ دیداره‌كه‌ جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرایەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،‌ "فاتیح یلدز" باڵیۆزی تورکیا لە عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،‌ "فاتیح یلدز" باڵیۆزی تورکیا لە عێراق

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) پێشوازی لە "فاتیح یلدز" باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌بارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە کرا. جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرایەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندیی هاوسەنگ.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ "فاتیح یلدز" باڵیۆزی تورکیا لە عێراق كرد

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی تورکیای کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، کە کاری بۆ بەرەوپێشبردرنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.