داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر کێڵگە نەوتی بای حەسەن راگەیاند

لە ھێرشركەدا دوو بیرە نەوت كرانە ئامانج
كێڵگەی نەوتی بای حەسەن - ئەرشیف
كێڵگەی نەوتی بای حەسەن - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە کەرکووک راگەیاند.

رێکخراوی داعش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19/4/2021 لە راگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی شەممەی رابردووی سەر دوو بیری نەوت لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە کەرکووک راگەیاند.

شەممەی رابردوو 17/4/2021 چەکدارانی داعش لە رێگەی دانانی دوو بۆمبی چێندراو هەردوو بیری ژمارە 154 و 159ی کێڵگەی بای حەسەن-یان لە کەرکووک کردە ئامانج.