رووسيا په‌ره به ئابوورى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئۆراسيا ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
روسیا و سه‌نگافوره به‌ره‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی ئابووری نێوانیان هه‌نگاو ده‌نێن و چاوییان له‌وه‌یه ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد له نیوانیان دروست بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگافوره لی هسین لونگ به سه‌ردانێكی ئابووری له مۆسكۆیه و له‌گه‌ل ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابووری و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی بازرگانی ئازاد له نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئابووری ئۆراسیا و سه‌نگافوره كرده‌وه.
به شێوه‌یه‌كی سروشتی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گه‌شه ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی له نێوان یه‌كێتی ئابووری ئۆراسیا و سه‌نگافوره دروستبكرێت.
یه‌كێتی ئابووری ئۆراسیا، رێككه‌وتنێكی ئابوورییه و وڵاتانی روسیا و بیلاڕوس و كازاخستان و ئه‌رمینیا و قیرغیزیا تێیدا ئه‌ندامن و له ساڵی 2014دا دروستكراوه، ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابووریه له نێوان وڵاتانی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا.
لی هسین لونگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگافوره له‌و چوارچێوه‌يه‌دا گوتى: ئێمه وه‌به‌رهێنانمان له هه‌ردوو ئاراسته‌دا كردووه، ئێستا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای روسی هاتوونه‌ته سه‌نگافوره و كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه كۆمپانیای سه‌نگافوری له رووسیا هه‌ن.
پێشتریش سه‌ركرده‌ی چه‌ند وڵاتێكی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له نێویاندا مالیزیا و بۆرۆنای سه‌ردانی مۆسكۆیان كردبوو و چاویان به پۆیتن كه‌وتبوو.
به گوێره‌ی ئاماره رووسيیه‌كان، ساڵی 2014 ئاستی ئاڵوگۆڕی ئابووری نێوان روسیا و وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا 22 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووه.