داهێنراوێكى نوێ ره‌وتى مێژووى ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕێت

بەجۆرێك ئەم ئۆتۆمبێلە دروستكراوە كە زۆربەی تایبەتمەندیەكانی پەیوەستە بە تەكنەلۆژیاوە، كە شۆفێر دەتوانێت بەھۆی ھەندێك ئاماژەی ئاگاداركردنەوە لە شەقامە سەرەكی و قەرەباڵغەكان بەئاسانی دەربازی ببێت.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/59aa7075-7fa5-4612-b626-cc5d6d2dc247/CAR%20AUDI%20NEW.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

كۆمپانیای ئاودی دروستكەری ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی خستە بازاڕەوە، كەیەكێكە لە ناوازەترین ئاودی لە مێژووی خۆیدا و بەجۆرێك ئەم ئۆتۆمبێلە دروستكراوە كە زۆربەی تایبەتمەندیەكانی پەیوەستە بە تەكنەلۆژیاوە، كە شۆفێر دەتوانێت بەھۆی ھەندێك ئاماژەی ئاگاداركردنەوە لە شەقامە سەرەكی و قەرەباڵغەكان بەئاسانی دەربازی ببێت.

لە قەڵەباڵغترین و خێراترین شەقام لە شاری ينگۆل ستادتی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلی سەڵف درێڤینگ ئاودی كەزۆر ھەستیارە، ركابەری ھەموو ئۆتۆمبێلەكان دەكات، بەجۆرێك خۆی لە شوێنێكی قەرەباڵغ دەرباز دەكات، بەبێ ئەوەی سەرپێچی بكات و زیانی ھەبێت. یەكێك لەو تایبەتمەندیانەی ئەم ئاودیە جیادەكاتەوە، ھەبوونی رەنگی سەوزە لەسەر دەژبولی ئۆتۆمبێلەكە كەگوزارشت لە دەرچوونی خێرایی دەكات.

كڵاوس ڤەروەیەن، سەرۆكی بەشی پەرەپێدانی ئاودی له‌و باره‌يه‌وه‌ گوتى: ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە پیشانی دەدەین ئۆتۆمبێڵێكە لەگەڵ یاساو بارودۆخی شەقام رەفتار دەكات، ئێمە لەسەر رێگای سەرەكی ئۆتۆمبێڵەكە لێدەخوڕین و شۆفێرەكەش كۆنتڕۆڵ لەدەست نادات، بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت بچیتە ئەوبەری رێگاكە ئەوا دەتوانیت زۆر بەخێرایی و ئاسایی رێگای خۆت بگۆڕیت ئەمەش لەكاتی پێكدادان دەتپارێزێت.

لەكاتی لێخوڕین ئەم ئۆتۆمبێلە رەچاوی ئۆتۆمبێلەكانی دیكەی دەروبەری دەكات، كاتێك یەكێك لە شوفێرەكان دەیەوێت كێبڕكێت لەگەڵ بكات، ئەوكاتە بە ئۆتۆماتیكی خۆی لە ئەگەری روودانی پێكدادان و وەرگەڕان دەپارێزت و بەشێوەیەكی خێرا شۆفێرەكە لەمەترسی رزگار دەكات و تێدەپەڕێت.

یەكێك لەو تایبەتمەندیانەی ئەم ئاودییە ئەوەیە، لەكاتی لێخوڕین شۆفێرەكە دەتوانێت بەئارەزووی خۆی ھەم شۆفێری بكات ھەمیش سەیری چواردەوری خۆی بكات.

شارەزایەكی بواری ئای ئێچ ئێس دەڵێت لەداھاتوو ئۆتۆمبێلەكان لێخوڕینیان ئاسان دەبێت.

تیم ئێكات، شارەزای لە كۆمپانیا IHS، گوتى: لایەنی لێخوڕینی ئۆتۆبێل بەبێ ھەبوونی شۆفێر بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی پەیوەستە بە داھاتووی تەكنەلۆجیا، بەڵام پێم وابێت ئێستا بارودۆخەكە لەبار نیە، بۆ ئەوەی بەتەواوەتی دڵنیابین سوكانی ئۆتۆمبێلەكانمان بدەینە دەست تەكنەلۆجیا، بەڵام لەگەڵ ئەوەدام لە 2025 تا 2035  ساڵی داھاتوو ئەم تایبەتمەندیە لەناو ئۆتۆبێڵەكاندا پەرەی زیاتری پێبدرێت ھەبێت.

زۆربەی كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنی ئۆتۆمبێڵ، لەھەوڵی ئەوەدان تایبەتمەندی ئۆتۆمبێڵەكانیان لەرێگەی تەكنەلۆجیاوە پەرە پێبدەن و كارئاسانی بۆ شۆفێرەكە دەستبەر بكەن، ئەمەش رێگایەكی دیكەیە بۆ ئەوەی سەنجی كڕیاران بەلای خۆیاندا رابكێشن.