ئێران خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سعودیە
K24 - هه‌ولێر:
سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، تاران خۆشحاڵە بە گفتوگۆکانی لەگەڵ سعودیە و دیالۆگ لە بەرژەوەندی هەردوولایە.
هه‌رچه‌نده ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كه هه‌ر دوو شاندنی سعودیه و ئێران له (9)ی ئه‌م مانگه له به‌غدا گفتوگۆیان كردووه و ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكه‌ش به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و كۆتایهێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن بووه، به‌ڵام تائێستا به‌رپرسانی ئێران هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه و ره‌تیشیان نه‌كرده‌وه.
سەعید خەتیبزادە ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تاران هەمیشە خۆشحاڵە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ سعودیە، بەڵام ئەو راپۆرتانەی کۆبوونەوەی نێوان ئێران و سعودیەی لە عێراق پشتڕاست نەکردەوە.
هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، کە دیالۆگ لەبەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە و گرنگیشە بۆ پاراستنی سەقامگریی لە ناوچەکە.
د.ی