پۆشاکێک بۆ ئەوانەی توانای چوونە هۆڵەکانی لەشجوانیان نییە

وابزانە چەند ساڵێکە وەرزشی لەشجوانی دەکەیت

K24- هەولێر:

ماڵپەڕێکی چینی، دەستیکردووە بە فرۆشتنی رووپۆشێکی لە سلیکۆن دروستکراو، بۆ ئەو کەسانەی ناچنە هۆڵەکانی لەشجوانی و دەیانەوێت لەشیان هاوشێوەی کەسێک دەربکەوێت کە ساڵانێکە وەرزشی لەشجوانی دەکات.

ماڵپەڕەکە بەناوی Taobao، بەرگە سلیکۆنەکەی بەجۆرێک دروستکردووە، وەکو بلوزێک لەبەر دەکرێت و مامەڵەکردن پێوەی ئاسانە. بە لەبەرکردنیشی، ماسوولکەی گەورە و لەشولارێکی رێکت دەبێت.

بەگوێرەی قەبارە و شێوەکەی، نرخەکەی جیاوازە، لە 87 پاوەندەوە دەستپێدەکات و دەگاتە 438 پاوەند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو بەرهەمە دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، هەندێک بە گاڵتەوە دەڵێن: ''ئیتر بە دیار سەیری فیلمەوە پیزا دەخۆین و لەشولارێکی سەرسوڕهێنەریشمان دەبێت''.

1