سه‌رۆكی داهاتووی فلیپین بازاری جل وبه‌رگی بوژاندووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نه‌خشاندنی وێنه‌ی رۆ دریگۆ دوتریتی سه‌رۆكی داهاتووی فلیپین، بازاره‌كانی جل و به‌رگی ئه‌و وڵاته‌ی بووژاندووه‌ته‌وه، كارگه‌كانیش به‌رده‌وامن له نه‌خشاندنی وێنه و ناوی سه‌رۆكی داهاتوو وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر جۆره‌ها كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگ و خواستی كڕینیشیان به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه.
ئێره شه‌قامه‌كانی شاری داڤاوی فلیپینه، ئه‌و شاره‌ی رۆدریگۆ دوتريتى تێدا پێگه‌یشتووه و ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره بووه، بازاره‌كانی ئه‌و شاره جموجۆڵێكی گه‌رمیان پێوه دیاره، به‌هۆی فرۆشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگانه‌ی وێنه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه‌یان له‌سه‌ر نه‌خشێندراوه، وێڕای فرۆشتنی ستیكه‌ری تایبه‌تی و كارتی ژیاننامه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان.
له‌و باره‌يه‌وه هاووڵاتييه‌ك گوتى: به‌خێرایی هاتووین بۆ ئێره، ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه هه‌موو جلوبه‌رگه‌كان بفرۆشرێت و ته‌واو بێت. ده‌مانه‌وێت ئه‌وانه بكڕین و وه‌ك دیاری بیبه‌خشینه هاوڕێكانمان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له پێناوی دوتریتی هه‌وڵیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئارامی زیاتر بكه‌ن.
به‌هۆی زۆری خواستی كڕینی ئه‌و جلوبه‌رگانه، كارگه‌كانی ئه‌و شاره، چه‌ند به‌شێكیان تایبه‌ت كردووه بۆ نه‌خشاندنی وێنه و لۆگۆی تایبه‌ت به رۆدریگۆ دوتریتی، نرخی هه‌ر بلوزێكی له‌م شێوه‌یه‌ش ده‌گاته نزیكه‌ی 10 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
دوكانه‌كانیش له‌م دۆخه‌دا سوودمه‌ندبوون و قازانجی ئابووری زۆرتریان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له‌و باره‌يه‌وه دوكاندارێك گوتى: زۆر سوپاسی دۆتریتی ده‌كه‌م، فرۆشه‌كانی ئێمه و بازرگانیه‌كه‌مان گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش هاوكارییه‌كی باش ده‌بێت بۆ خێزانه‌كانمان.
رۆدریگۆ دوتریتی، شانزه‌هه‌مین سه‌رۆكی فلیپینه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 9 مانگی رابردوودا زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، بڕیاریشه له كۆتایی مانگی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پۆستی سه‌رۆكی فلیپینی وه‌ربگرێت و بانگه‌شه ده‌كات بۆ چاكسازی ئابووری و نه‌هێشتنی دیارده‌ی بازرگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه.