هه‌ڵمه‌تی لێپرسینه‌وه له "ده‌یناسۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی".. ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عێراق له خۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
پێگه‌ی حوڕه له راپۆتێكدا له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی و رۆژنامه‌وانیی عێراقی باس له هه‌ڵمه‌تێك له دژی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه پلانی بۆ داڕێژراوه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری و سیاسی له پێكهاته جیاوازه‌كان ده‌گرێته‌وه، كه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی شه‌ممه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ جه‌مال كه‌ربولی، سه‌ركرده‌ی سیاسی و بزنسمانی دیار ده‌رچووه.
ئه‌حمه‌د جاسم، رۆژنامه‌نووسی عێراقی بۆ پێگه‌ی حوڕه گوتی: زانیاری ته‌واوی له‌به‌رده‌سته، كه ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و بازرگانی و وه‌قفی شیعه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراون و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ره‌تیكرده‌وه ناوی هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه ئاشكرا بكات، كه به گوته‌ی خۆی لیستی ناوه‌كانی ته‌واوی ئه‌وانی له‌لایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌ر له چه‌ند مانگێك حكومه‌ت ده‌ستی به‌و هه‌ڵمه‌ته كردووه و تائێستا هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كی كارد و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر له وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان دادگاییكراون و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كه‌ربولیش ده‌ركراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی ناوخۆیی هه‌واڵی مه‌ربه‌دی عێراقی له‌سه‌ر زاری یوسف كیلابی، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بڵاویكرده‌وه، "لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌وایه‌تی به وه‌رگرتنی گوته‌كانی جه‌مال كه‌ربولی، سه‌رۆكی حزبی حه‌ل داوه، كه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیدا بكرێت له‌باره‌ی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی له‌كاتی ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوور، وێڕای دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، كاتێك له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د كه‌ربولی، براكه‌یه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دانپێدانانه‌كانی به‌هاء ئه‌لجورانی، بزنسمانی عێراقی، كه یه‌كێكه له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌و دۆسیانه‌دا تێوه‌گلاوه".
له‌وباره‌یه‌وه جۆرانی به‌وه وه‌سفی كیلابیی كرد، كه ئه‌و"به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پرسه‌یه و ئه‌و خاوه‌ندار (مه‌لاك) یان وه‌به‌رهێنی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و به‌شێكی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بوو".
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقیش رایگه‌یاند، ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی مارسدا 58 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و بانگ كردنیان بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس ده‌ركردووه، له‌ناویان دوو په‌رله‌مانتاری خولی ئێستا و پێشوو، وه‌زیرێكی پێشوو و بریكاری وه‌زیرێكی پێشوو هه‌ن.
"ده‌یناسۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی"
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "ژماره‌یه‌ك كه‌س له پۆستی باڵا و مامناوه‌ند ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن و به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: "ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی به‌شداریی له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا كردووه، به‌ڵام ئه‌و شانه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات، له تیمێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكهاتووه و ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف، بریكاری كاروباری هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له كاری ئه‌و شانه‌یه‌وه نزیكه، گوتی: "ناوی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانیان لایه، به‌م نزیكانه شكست ده‌هێنن، له‌وانه‌یه له مانگی ره‌مه‌زان یاخود دوای ره‌مه‌زان بێت، له‌ناویشیان ده‌یناسۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی هه‌ن".
جاسمی رۆژنامه‌نووس، كه به‌گوته‌ی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله عێراقییه‌كان كردووه، دووپاتیكرده‌وه، "لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كه له‌لایه‌ن ئه‌بو ره‌غیفه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، سه‌ره‌تا به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران و گه‌نده‌ڵانی بچووك ده‌ستی به‌و پرۆسه‌یه كردووه، به‌ڵام بوونه‌ته سه‌ره‌داوێك بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له ریزی گه‌وره‌به‌رپرسان ده‌ربكرێن".
مسته‌فا ریباح، شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراقیش په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ده‌ستگیركردنه‌كانی ئه‌م دواییه و "جه‌نگی ناوخۆیی ناوماڵی سوننه" ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: جه‌نگێك له‌نێوان كوتله‌ی حه‌ل به سه‌ركردایه‌تی كه‌ربولی، كوتله‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌ند كوتله‌یه‌كی دیكه‌ی بچووك كه له نێوان هه‌ردوو لادا هاتووچۆ ده‌كه‌ن، هه‌ڵگیرساوه.
ریباح له‌وباوه‌ڕه‌دایه، "هه‌ژموونی به‌هێزی حه‌لبوسی له‌كۆتاییدا شكستی به كه‌ربولی هێنا"، به‌ڵام به بڕوای خۆی، "دوای ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێك به‌خێرایی له زیندان دێته ده‌ره‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاشكرا بكات، كه ئاماژه‌ی پێدا.
تا ئێستا په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د كه‌ربولی، كه ده‌كاته برای جه‌مال كه‌ربولی هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه نه‌داوه كه خراونه‌ته پاڵ براكه‌ی، به‌تایبه‌ت كه به‌ر له كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ستایشی حكومه‌تی عێراق و مسته‌فا كازمیی سه‌رۆكی حكومه‌تی كردبوو، له‌وه‌ی كه كازمی كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركردووه، له‌وانه‌ش بونیاتنانه‌وه‌ی مووسڵ و به‌نده‌ری موباره‌ك و چه‌ند بڕیارێكی دیكه.سه‌لیم محه‌مه‌د، كه رۆژنامه‌نووسێكی عێراقییه، جه‌ختی كرده‌وه، ده‌ستگیركردنی جه‌مال كه‌ربولی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی "حه‌ل"ی سیاسی سوننی عێراقی شۆكێكی گه‌وره‌ی له‌ناو ناوه‌نده عێراقییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه كه‌ربولی به په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی عێراق به‌ناوبانگ بوو.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گوتی: "راسته كه‌ربولی هیچ میلیشیایێكی نییه، به‌ڵام یه‌كێكه له سه‌ركرده بڕیاربه‌ده‌سته كاریگه‌ره‌كانی سوننه‌ی عێراقه، ئه‌و یه‌كێكه له گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سوننه و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسیی له سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌یه، هه‌روه‌ك خاوه‌نی كه‌ناڵی ئاسمانی دجله‌یه".
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رسوڕمان و شۆكبوونیش، به ده‌ستگیركردنی كه‌ربولی، پشتیوانیێكی زۆریش له‌و فه‌رمانه كرا، به‌تایبه‌ت له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، هه‌رچه‌ند ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ئاماده نه‌بوون به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا قسه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه بكه‌ن، به‌ڵام كازم فنجان حه‌مامی، وه‌زیری پێشووی گواستنه‌وه به پێگه‌ی حوڕه‌ی راگه‌یاند، "بڕیاره‌كانی حكومه‌ت حه‌كیمانه‌ن و ده‌توانێت جیبه‌جێیان بكات".
پێگه‌ی سومه‌رییه بڵاویكرده‌وه، "ژماره‌یه‌ك وه‌زیری حكومه‌تی ئێستا و پێشووی عێراق له دۆسیه‌ی زۆر گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون".
كه‌ریم ئه‌بو سوده بۆ ئه‌و پێگه‌یه گوتی: "ئێستا ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی شۆڕشێك له دژی گه‌نده‌ڵی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به جددی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان".
جێگای ئاماژه‌یه، به‌گوته‌ی راپۆرتی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، گه‌نده‌ڵی و لاوازی له ئیداره‌دان له سیسته‌می ده‌وڵه‌تی عێراق ساڵانه ده‌بێته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی ملیاران دۆلار و تا ئێستا هه‌ڵمه‌ته‌كانی حكومه‌ت و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان نه‌یانتوانیوه سنوورێك بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه دابنێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق، یه‌كێك بوو له گرنگترین داواكاری خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی عێراقی، كه بووه هۆی روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و هاتنی حكومه‌تی مسته‌فا كازمی، كه پێشتر سه‌ركردایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌ردوو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو و پێشووتری ده‌كرد.
H.B