روحانی: بۆ دانووستان پەلەمان نییە
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن رووحانی، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، وڵاتەكەی پەلەی نییە لە بارەی دانوستانەكانی ڤیەننا، جەختیشیكردەوە لەسەر پابەندبوونی تاران بە ھەڵوێستەكەی و سوود وه‌رگرتن له "ھەر دەرفەتێك بۆ ھەڵگرتنی سزاكان".
حه‌سه‌ن رووحانی له باره‌ی ئه‌نجامی دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا و هێشتنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی گوتی: "شكسھێنانی سیاسەتی فشارە ھەرە باڵاكانی ئەمەریكا دژ بە ئێمە، ھەڵوێستی ئێمەی لە دانوستانەكانی ڤییەنا بەھێزكرووە".
سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتیشی: "دانوستانەكانی ئێران له ڤیه‌ننا پێشكەوتنی بە رێژەی 60 تا 70 لەسەد بەخۆیەوە بینیوە".
ئاماژەشیكرد، "لە حاڵەتێكدا ئەگەر ئەمەریكاییەكان راستگۆ بن، دەكرێت لە ماوەیەكی كەمدا بگەن بە ئامانج".
رووحانی جەختیكردەوە، تاران "بەشێوەیەكی تەواو پابەند بووە بەو چوارچێوەیەی رێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دانوستانەكانی داناوە و تاران لە ھەمان چوارچێوەدا دەجوڵێتەوە".
هه‌روه‌ها گوتی: "وڵاتەكەی ھەوڵدەدات لەو ماوەیەی ماوە لە تەمەنی حكومەتەكەی بگاتە ئەنجامێك لە دانوستانەكانی ڤیەننا".
یەكێتی ئەوروپا كە سەركردایەتی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ھێزە جیھانییەكان دەكات لە ڤیەننا، ئەمڕۆ لە راگەیاندراوێكدا رایگه‌یاند، دانوستانەكانی نێوان ھەردوو لایەن و ھەروەھا لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لە ھەفتەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌رجی هه‌یه بۆ راگرتنی پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و رایگه‌یاندووه، پێویسته واشنتن ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و له به‌رامبه‌ریشدا تاران پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆلی هاوپێچی رێككه‌وتنی ناووكییه‌وه، كه ئێران پێشتر خۆبه‌خشانه جێبه‌جێی ده‌كرد و دوای سزاكانی ئه‌مه‌ریكا راده‌ی پابه‌ندبوونی به‌و پرۆتۆكۆله‌وه كه‌مكرده‌وه.