سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رەوشی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

"بەریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمان سوورن لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان"
دیداری سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
دیداری سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی نیسانی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری كرد و رایگەیاند بەریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمان سوورن لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان و، سەقامگیری و ئارامیی هەرێم بە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری و ئارامیی عێراق و ناوچەكە دەزانن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و هەروەها تەحەددیاتی بەردەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا. لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە. باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پشتیوانیی و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی چاكسازی و كاراتركردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپات كردەوە.

دیداری سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
دیداری سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق