ڤیدیۆ.. پۆلیسێكی كه‌نه‌دا بانگ ده‌دات

پۆلیسێكی كه‌نه‌دا له‌ مزگه‌وتێكی وڵاته‌كه‌ی به‌ ده‌نگێكی خۆش بانگ ده‌دات و بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماری ڤیدیۆیی بانگدانه‌كه‌ش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسێكی كه‌نه‌دا له‌ مزگه‌وتێكی وڵاته‌كه‌ی به‌ ده‌نگێكی خۆش بانگ ده‌دات و بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماری ڤیدیۆیی بانگدانه‌كه‌ش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.

له‌ ره‌مه‌زانی رابردوودا، حكومه‌تی كه‌نه‌دا رێگه‌ی دا له‌ هه‌ندێك كاتدا بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان بۆ بانگدان به‌كار بهێنرێت و پێشتر رێگه‌ نه‌ده‌درا بڵندگۆكان به‌كار بهێنرێن.

تۆماری ڤیدیۆیی ئه‌و پۆلیسه‌ی بانگ ده‌دات، بووه‌ته‌ جێی دڵخۆشی موسڵمانانی نیشته‌جێی كه‌نه‌دا.