رۆیته‌رز: گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی سعوودیه و ئێران ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له‌م مانگه‌دا گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودیه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆیانه دیاری نه‌كراوه.
ئاژانسی ناوبراو له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ئاماژه‌ی به ناوه‌كانیان نه‌كردووه، گواستییه‌وه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كه سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "زۆر بونیادنه‌ر" بوو. روونیشیكرده‌وه، هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانه‌كان ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌یان تاووتوی كرد، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ململانێكانی یه‌مه‌ن و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی دیپلۆماتكاری بیانی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه به‌و ئاژانسه‌ی راگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ریاز و تاران ده‌ستپێ بكه‌ن.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه دووپاتیكرده‌وه، خالد حه‌میدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری سعوودیه و سه‌عید ئیروانی، جێگری ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ئێران سه‌رۆكایه‌تی شاندی وڵاته‌كانیان بۆ دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن، كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ریاز ده‌ستی پێكردووه.
سێ سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش كه یه‌كیكیان دیپلۆماتكاره به ئاژانسه‌كه‌یان گوتووه، له گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان جه‌خت له دۆسییه‌ی یه‌مه‌ن كرایه‌وه و به‌رپرسێكی هه‌رێمایه‌تیش دووپاتیكرده‌وه، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵێنیداوه هه‌ژموونی خۆی بۆ وه‌ستاندنی هێرشی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر شانشینی سعوودیه به‌كاربهێنێت.
له به‌رامبه‌ریشدا تاران داوای له ریاز كردووه، له دانوستانه‌كانی ڤییه‌ننا پشتیوانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بكات.
دوو سه‌رچاوه‌ی دیكه بۆ رۆیته‌رز ئاشكرایانكردووه، له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كاندا دۆخی لوبنانیش ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان ده‌بێت.
دیبلۆماتكارێكیش به‌دووری ده‌زانێت، له‌م قۆناغه‌دا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان سعوودیه و ئێران واژۆ بكرێت و گوتیشی: ئامانجی ئه‌و دانوستانانه ته‌نیا بۆ رێگریكردنه له دروستبوونی گرژی زیاتر له نێوان ئه‌و دوو وڵاته له ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B