ئوردن: ئازادكردنی گیراوانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ بە واتای داخستنی دۆسیەكە نیە

"دادگاییكردنەكە خێرا دەبێت و لەوانەیە چەند مانگێكی كەم بخایەنێت"
ئالای ئوردن
ئالای ئوردن

K24 – ھەولێر:

وەزیری پێشووی دادی ئوردن، ئیبراھیم ئەلعەمووش رایگەیاند، ئازادكردنی گیراوەكانی "كێشەی فیتنە" لەسەر خواستی شا عەبدوڵڵای دووەم، واتە ئازادكردنیان لە چوارچێوەی یاسادا.

ئەلعەمووش، پێجشەممە گوتیشی: "ئازادكردنەكە بەردانە بەڵام بەبێ داخستنی دۆسیەی پرسەكە".

گوتیشی: ئەوەی ئەمڕۆ روویدا، بەردانە و داخستنی دۆسیەی فیتنە نییە، شا ئوردن داوای بەردانیانی كرد لە چوارچێوەی یاسادا، ئەو پرسەی بە رێكاری یاسای دەستپێبكات بە رێكاری یاسایی نەبێت كۆتایی نایەت".

وەزیر ئاماژەیكرد، "دادگاییكردنەكە خێرا دەبێت و لەوانەیە چەند مانگێكی كەم بخایەنێت"، جەختیشیكردەوە، كە لەوانەیه‌ دادگاییكردنەوە نھێنی بێت؛ ئەگەر بەرژەوەندی گشتی پێویستیی بەوە كرد.

داواكاری گشتی ئاسایشی دەوڵەتی ئوردن، دوێنی پێنجشەممە 16 تۆمەتباریان لە دۆسیەی "كێشەی فیتنە" لەسەر خواستی شا عەبدوڵا ئازادكرد.

كەناڵی شانشین و ئاژانسی بەترای تەلەڤزیۆنی رایگەیاند، بڕیارەكە لە بارەی گومانلێكراوان لە پرسی "تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ئوردن" لە سەر دوای شا عەبدوڵڵای دووەم ھاتە ئاراوە.

بەڵام داواكاری گشتی، حازم ئەلمه‌جالی گوتی: ھەردوو تۆمەتبار باسم عەوزوڵڵا، سەرۆكی پێشووی دیوانی شاھانە و شەریف حەسەن بن زەید، نێردەی پێشووی تایبەتی سعوودیە، ھەر بە راگیراوی دەمێننەوە.

ئەلمه‌جالی گوتی: "بۆیە ئەو دووە ئازاد نەكران بەھۆی رۆڵیان و ئاستی ھاندانیان كە جیایە لەگەڵ (16) تۆمەتبارەكانی دیكەی ئازادكراون. "

دیوانی شاھانە، لە شا عەبدوڵڵای گواستەوە، كەوا دوای ئازادكردنی ئەو "برایانە"ـی كردووه‌، و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ ئه‌وان "به‌لاڕێدا براوون و زوڵمیان لێكراوه‌ و په‌لكێشی ناو ئه‌و گێره‌شێوێنییه‌ كراوون"بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزان و لە نزیكترین كاتدا بگەڕێنەوە ناو خانەواده‌كانیان.

دەزگا راگەیاندراوەكانی فەرمی گوتیان: شا عەبدوڵلا ئەم ھەنگاوەی گرتووەتەبەر دوای ئەوەی لە لایەن كەسایەتییە سەرەكییەكان لە گشت ئوردن فشاریان خستەسەر و داوایان لێكردن لێبوردەیی بنوێنێت.

پێشتر كاتێك ھەواڵی پیلانگێڕییەكە لەم مانگە بڵاوبوویەوە، برای شا عەبدوڵڵا، شازادە حەمزە یەكێك بوو لەو گومانلێكراوانەی لەو پیلانەدا تێوەگلابوو، بەڵام دەسەڵاتداران دواتر گوتیان: ئەو ناچێتە بەردەم دادگا، چونكە كێشەكەی ئەو لە ناو خێزانی شاھانەدا چارەسەركراوە.