كارگێری یانه‌ی زاخۆ شوێنگره‌وه‌ی محه‌مه‌دی یووسفی دیاریكرد
محه‌مه‌د یووسف له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆ راگه‌یاند، شوێنگره‌وه‌شی دیاریكرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 نیسانی 2021، محه‌مه‌د یووسف له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی قۆناخی كۆتایی خولی نایابی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی كارگێری یانه‌ی زاخۆ كردووه.
محه‌مه‌د یووسف یانه‌ی زاخۆی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی كۆتایی سه‌رخست، به‌ڵام له‌م قۆناخه‌دا 3 یاریی كردووه و هه‌ر 3 یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه، به‌مه‌ش وازهێنانی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی زاخۆ راگه‌یاند.
محه‌مه‌د یووسف ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ سه‌رپه‌رشتی 17 یاری كردووه، 6 یاری بردووه‌ته‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زاخۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی محه‌مه‌د یووسف به شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی به یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر نه‌وزاد عه‌لی و راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سپاردووه، یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ستافه نوێیه رۆژی پێنجشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌بێت.