دوای رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب.. هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكرد
K24- هه‌ولێر:
له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا روویدا، كه به‌هۆیه‌وه 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 110 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، رووداوێكیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره له شه‌قامی نۆڕینگه پزیشكییه‌كانی شاری تكریتیش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین روویدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی به‌رگری میللی عێراقیدا ئاماژه به‌وه دراوه، سه‌ره‌تای رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی تكریت به‌هۆی گڕگرتنی كه‌لوپه‌لی یه‌كێك له فرۆشیاره گه‌ڕۆكه‌كان بووه، كه دواترئاگره‌كه بۆ دوكانه‌كان گوازراوه‌ته‌وه و هه‌رچه‌ندی جگه له زیانی ماددیی هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی هاوكاتبوونی ئه‌و رووداوه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له شاری به‌غدا، كه زیانێكی زۆری گیانیی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌و رووداوه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و شه‌قامه‌ی تكریت تایبه‌ته به پزیشكان و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆش سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كان:
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د جاسم، رۆژنامه‌نووسی عێراقی له شاری تكریت بۆ پێگه‌ی "حوڕه" گوتی: "به‌دیاریكراوی ئه‌و شه‌قامه زیاتر له جارێك رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ندین جار رووداوی كاره‌ساتباری لێ رووداوه و هیچ ئامێرێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی فریاگوزاری له نزیك شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبیله‌كان نییه، له‌كاتێكدا ئه‌و رووداوانه زۆر جار دووباره ده‌بنه‌وه".
هاوكات پزیشكێك به ناوی عوسمان جبووری، كه نۆڕینگه‌ی له‌و شه‌قامه هه‌یه، گوتی: "رۆژانه سه‌دان نه‌خۆش به‌م شه‌قامه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوه به‌شه‌و رووینه‌دابا، ئه‌وا ئاماری زیانه‌كان جیاوازتر ده‌بوو"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه رووداوه‌كه له‌كاتێكدا روویداوه كه هیچ قه‌ره‌باڵغییه‌ك له‌و شه‌قامه نه‌بووه و ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژ ئاگره‌كه كه‌وتبایه‌وه، له‌وانه‌یه زیانی گیانیشی به‌دواوه بوایه.
جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌شێك له نۆڕینگه‌كان مادده‌ی كیمیاییان تێدایه، كه توانای گڕگرتنیان زۆره، له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌و نۆڕینگانه سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوه‌ندی یان ئۆتۆماتیكییان نییه و له زۆربه‌ی ئه‌و نۆڕینگانه سووته‌مه‌نی بۆ داگیرساندنی مۆلیده‌كان به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه".
سووتانی ئیبن خه‌تیب:
دوای رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب، سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیان كرده‌وه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ن له‌مه‌ودوا له‌و حۆره دۆخه مه‌ترسیدارانه‌دا كار بكه‌ن، چونكه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر پزیشكان و هاووڵاتییان هه‌یه".
سه‌ندیكا داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت كرد، "سیسته‌می سه‌لامه‌تی ته‌واو به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانی به‌رگریی میللی و ده‌ستبه‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی له به‌رزترین ئاستدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌گینا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له داهاتوودا به‌مشێوه‌یه كار ناكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه رایگه‌یاند، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی گه‌وره له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبدا كراوه، به‌وه‌ی كه به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عێراقی، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا، دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان بوو كه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردبوو.
ئه‌و ئاژانسه له‌سه‌ر زاری قوته‌یبه جبووری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبراو گواستییه‌وه، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی لیژنه‌كه‌یان بۆ شوێنی رووداوه‌كه و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار، ده‌ركه‌وتووه كه "كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه مه‌به‌ستدار نه‌بووه".
جبووری هۆكاری گه‌وره‌بوونی رووداوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه "كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر له به‌دواداچوون بۆ پێداویستیی نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا هه‌یه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی ره‌سافه، كه ژماره‌یان 27 نه‌خۆشخانه‌یه و له‌وانه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "بینایه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب زۆر كۆنه و تایبه‌تكراوه به كه‌ره‌نتینه‌كردن بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا و زیاتر له 200 نه‌خۆش له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌رچی ئه‌و نهۆمه‌شه كه رووداوی ئاگركه‌وتنه‌كه‌ی تێدا روویداوه، 32 نه‌خۆش له‌خۆده‌گرێت و بڕێكی زۆری ئۆكسجینیش تێیدا هه‌ڵگیراوه".
روونیشیكرده‌وه، "به‌گوێره‌ی زانیارییه به‌ربڵاوه‌كان، یه‌كێك له هاووڵاتیان (هیته‌ری كاره‌بایی یان زه‌یتیی) له‌گه‌ڵ بتڵی ئكسجین داگیرساندووه و به‌هۆی كارلێكیانه‌وه ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه".
له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، زۆربه‌یان له ریزی نه‌خۆشه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیان بوون و هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی پزیشكی بوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جبووری وه‌زاره‌تی داراییشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، "كه بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌ندروستی ره‌سافه ته‌رخان نه‌كردووه، كه ماوه‌ی 3 ساڵه داوا ده‌كرێت بۆ كڕینی سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وه و پارێزگاریكردن له نه‌خۆشخانه‌كان، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی به‌هانای داواكارییه‌كه‌یانه‌وه نه‌هاتووه".
هه‌ڵمه‌تی پشكنین:
هه‌ر دوای رووداوی نه‌خۆشخانه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراقی ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره كرد، بۆ گه‌ڕان به‌دوای كه‌موكوڕییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێكاری پاراستن و سه‌لامه‌تیی پێویست له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی تا ئێستا سه‌ردانی چه‌ندین نه‌خۆشخانه و ناوه‌ندی دیكه‌یان له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق كردووه، به‌ڵام تائێستا راپۆرتی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق:
به‌ڵام عه‌لی غازی، پسپۆڕی سه‌لامه‌تی و كه‌رسته‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له به‌غدا ده‌ڵێت: "مه‌ترسی هاوشێوه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌سه‌ر ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه له نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه گه‌وره‌تریش نه‌بن".
هه‌وره‌ها غازی كه له هێڵه‌كانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ئاگركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای بابل كاری كردووه، بۆ پێگه‌ی حوڕه گوتی: "گرێبه‌سته‌كان جێگای گومانن" چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "گه‌نده‌ڵی له سه‌رده‌م گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تدا هه‌یه و گرێبه‌ستی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ش له‌و گه‌نده‌ڵیانه به‌ده‌ر نینه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له یه‌كێك له پارێزگاكان داوای ده‌ڵاڵی له كۆمپانیاكان كراوه كه ده‌گاته له 33%ی نرخی گرێبه‌سته‌كه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆمپانیا ره‌سه‌نه‌كان له‌و كاره كشاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له زیانه‌كان به‌دوور بگرن".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "دواتر كۆمپانیای ئاست نزم هاتوون و بوونه‌ته جێگره‌وه‌ی ره‌سه‌نه‌كان و هێڵێكی ئاگاداركردنه‌وه له رووداوی ئاگر به سیسته‌مێكی بێكوالیتی و ئاست نزم دایانمه‌زراندووه".
تا ئیستاش به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقی هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام دوای رووداوه‌كه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و وه‌زاره‌ته له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
نه‌خۆشخانه مه‌یدانییه‌كان (گه‌ڕۆكه‌كان):
ئه‌ندازیار مورته‌زا ئالوسی، راوێژكاری سه‌لامه‌تی دامه‌زراوه‌كان و به‌رگری شارستانی له به‌غدا گوتی: "كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره له نه‌خۆشخانه مه‌یدانییه‌كانه، كه بۆ پێشوازیكردن و كه‌ره‌نتینه‌كردنی تووشبووانی كۆرۆنا ئاماده كراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و نه‌خۆشخانانه له ژووری گه‌ڕۆك پێكهاتوون، كه مادده‌كانیان توانای گڕگرتنیان زۆر به‌رزه و هیچ بنه‌مایه‌كی سه‌لامه‌تییان تێدا ره‌چاو نه‌كراوه، جگه له چه‌ند بوتڵێكی ئاگركوژێنه‌وه نه‌بێت".
ئالوسی گوتیشی: "له به‌رده‌وامی بوونی بوتڵی غاز و نه‌خۆشه‌كان و لاوازی پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی، ئه‌و نه‌خۆشخانه گه‌ڕۆكانه بوونه‌ته ته‌ڵه‌یه‌ك بۆ مردن".
جێگای ئاماژه‌یه، دوای بڵاووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆكی مه‌یدانیی بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه ئاماده كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆش به‌رگری شارستانی عێراقی ژماره‌یه‌ك رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، له‌وانه‌ش له یه‌كێك له كارگه‌كانی مووسڵ، كافتریایه‌كی واست، ئاگره‌كه‌ی تكریت و ئاگره‌كه‌ی شه‌وی رابردووش له پارێزگای كه‌ركووك، جگه له رووداوه كاره‌ساتباره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدا.
H.B