به‌رگری سعودیه: به‌له‌مێكی بۆمبچێنراو له ده‌ریای سوور تێكشكێنرا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه "واس" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه به‌له‌مێكی بۆمبچێنراویان له ده‌ریای سوور و له نزیك به‌نده‌ری "یه‌نبه‌ع" له‌ناوبرد، كه به‌نیاز بووه له به‌نده‌ره‌كه نزیك ببێته‌وه.
عه‌میدی روكن "توركی مالك"، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه گوتی: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌له‌مێكی بۆمبچێنراو پێكرا و تێكشكێنرا، كه ویستوویه‌تی له به‌نده‌ری یه‌نبه‌ع نزیك ببێته‌وه".
گوتیشی: "یه‌كه‌ی هێزی ده‌ریاوانی توانیان به‌له‌مێكی بۆمبچێنراو له ده‌ریای سوور به‌رامبه‌ر به‌نده‌ری "یه‌نبه‌ع" تێكبشكێنن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌له‌مه‌كه كراوه و رێگه نه‌دراوه له به‌نده‌ركه بته‌قێته‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری سعودیه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواره‌كه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌سه‌ر هه‌وڵه دوژمناكارییه بزانین و ئه‌و لایه‌نه‌ش دیاری بكه‌ین، كه له پشت ئه‌و هه‌وڵه‌یه شكستخواردووه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری رێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی دوژمنكارانه، كه توانا نیشتمانییه‌كان و دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی سعودیه بكاته ئامانج.
د.ی