ئاسایشی دهۆک دەستی بەسەر چەندین دەرمانی نایاسایی و قاچاغدا گرت

راگەیاندراوێک لە ئاسایشی دهۆکەوە
راگەیاندراوێک لە ئاسایشی دهۆکەوە

K24 – هەولێر:

ئاسایشی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و گیانی هاووڵاتییان، لە کۆمەڵگەیەکی پزیشکی دەست بەسەر چەندان جۆری دەرمانی نایاسایی و قاچاغدا گیرا.

ئاسایشی پارێزگای دهۆک لەمیانی ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە دوای گەیشتنی زانیاریی لەسەر گومانی بوونی دەرمانی نایاسایی و قاچاغ لە کۆمەڵگەیەکی پزیشکی و فرۆشتنی بە هاووڵاتییان، هێزێکی هاوبەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک و لێژنەی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان (KMC) پێک هێنران بۆ مەبەستی بەدواداچوون و پشکنینی کۆمەڵگە پزیشکییەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر فەرمانی دادوەر، پشکین بۆ کۆمەڵگە پزیشکییەکە کرا و دەرکەوت بڕێکی زۆر لە دەرمانی نایاسایی و قاچاغی لێ دەفرۆشرێت، ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەست بەسەر سەرجەم دەرمانەکاندا گیرا.

ئاساشی پارێزگای دهۆک سەرجەم ئەو کەسانەشی دەستگیر کرد کە دەرمانەکانیان دەفرۆشت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

Z
E
S