سەندیكای چەكی ئەمریكی پاڵپشتی خۆیی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەربڕی

"ھیلاری بێ ھەستە بەرامبەر مافی ھەڵگرتنی چەك"

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ پاڵێوراوی كۆمارییەكان لە دوایین وتاریدا، رەخنەی زۆری لە ھێلاری كلینتۆنی پاڵێوراوی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا گرت، بەوەی ھیلاری بێ ھەستە بەرامبەر مافی ھەڵگرتنی چەك، سەندیكای چەكی ئەمریكا پاڵپشتی خۆیان بۆ دۆنالد ترەمپ راگه‌یاند.

سەندیكاكە لە لایەن زۆربەی ئەمریكییە پارێزگارەكان و بەشێكی زۆری كاندیدەكانی پێشووتری پارتی كۆماری وەك ماركۆ روبیۆ راند پۆڵ و كریس كریستی و بێن كارسۆن پشتگیریان دەكرێت.

ھەرچەندە كە ئەم بڕیارە كاردانەوەی نەرێنی لە لایەن دیموكراتەكان لێدەكەوێتەوە، بەڵام پێگەی دۆناڵد ترەمپ لە پارتی كۆماری بەھێزتر دەكات.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە ھیلاری كلینتۆن باسی لە توندوتۆڵكردن و ھەمواركردنەوەی یاسای مافی ھەڵگرتنی چەك لە ئەمریكا كردبوو.