پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ بەریتانیا پەسەند کرد

K24 – ھەولێر:
پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە دەنگی 660 پەرلەمانتار، رێککەوتنی نوێی بازرگانی نێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپای پەسەند کرد.
ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەنگی بە رێککەوتنی نوێی بازرگانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دا. ئەم رێککەوتنە گەورەیە تەنیا تایبەت نییە بە پەیوەندییە بازرگانییەکان، بەڵکو چەند یاسایەکی بۆ دانراوە، لەوانەش مافی ماسیگران و مافەکانی کەرتی گواستنەوە و وهرزشی دیاریکردووە.
رێککەوتنەکە لە هەزار لاپەڕە پێکهاتووە و بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوودا ، بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.