جه‌ی گارنه‌ر: پێویسته ئه‌مه‌ریكا وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات
K24- هه‌ولێر:
جه‌ی گارنه‌ر، یه‌كه‌م حاكمی سه‌ربازیی پێشووی عێراق تایبه‌ت بۆ كوردستان24 باسی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991ی كوردستان و رۆڵی پێشمه‌رگه له پارێزگاریكردنی خه‌ڵك له‌و دۆخه‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌وكات به چاوی خۆمان بینی كه دۆخه‌كه چه‌ند هه‌ستیار بوو، كاتێك خه‌ڵكی هه‌رێم له ترسی زوڵم و سته‌مكارییه‌كانی رژێمی پێشووی عێراق چۆن روویان له ناوچه شاخاوییه‌كان و وڵاتانی دراوسێ ده‌كرد.
ئه‌م گوتانه‌ی گارنه‌ر له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24 هاتوون و گوتی: ته‌نانه‌ت له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك دهۆك و زاخۆش خه‌ڵك ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و روویان له وڵاتی توركیا كرد، جگه له‌مه‌ش به‌ده‌ست چه‌ندین مه‌ینه‌تی دیكه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی وه‌ك نه‌بوونی ئاو و كاره‌باوه ده‌یانناڵاند و زیاتر له 90%ی خه‌ڵكی كوردستان كێشه‌ی ترس و برسێتیان هه‌بوو و به‌ره‌و چیاكان رایان ده‌كرد.
رۆڵی پێشمه‌رگه له‌پارێزگاریكردنی خه‌ڵكی كوردستان له راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991:
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وكات ژماره‌یه‌كی زۆری پیشمه‌رگه‌ی كوردستان‌م بینی كه هێشتا له‌ناو شاره‌كان مابوونه‌وه و به‌رگرییان له خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد و له رێگه‌یان به‌ره‌و ناو چیاكان پارێزگاری‌یان لێ ده‌كردن، كه ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی من ئه‌وكات به‌چاوی خۆم بینی كاره‌ساتێكی گه‌وره و مه‌ترسیدار بوو، چونكه كه‌س نه‌یده‌زانی له ئاینده‌دا چی رووده‌دات و چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵكه چی ده‌بێت.
گوتیشی: ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه گه‌یشتینه توركیا ژماره‌یه‌ك رێكخراوی خێرخوازی بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و خه‌ڵكه هاتبوون و پێیانم گوت: ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان، كاتێك چاومان به‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌وت، له‌خۆمانه‌وه خۆشمان ده‌ویستن و سۆزمان بۆیان ده‌جووڵا.
دۆخی خه‌ڵكی كوردستان له‌كاتی راپه‌ڕیندا:
جه‌ی گارنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌وكات بده‌ینه‌وه، كه 4 هه‌زار گوند وێرانكران و خه‌ڵكه‌كه له خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با بێبه‌ش كرا و ژێرخانی ئابووریش داته‌پی و بێكاریش باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا كێشابوو و به‌راوردێكی له‌گه‌ڵ ئێستا بكه‌ین، هه‌ست به گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئێستا ژێرخانێكی ئابووری پیشكه‌وتوو و به‌هێز بونیادنراوه و له‌ڕووی شارستانییه‌وه به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و خه‌ڵك له ژیانێكی مۆدێرندا ده‌ژین.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵێك كێشه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ماون، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم كه ئه‌و كیشانه له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی مۆدێرن و پێشكه‌وتووی دونیا هه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئێستا و به‌ر له 30 ساڵ بكه‌ین، ده‌زانین كه چ پێشكه‌وتنێك له كوردستان روویداوه و كوردیش شایه‌نی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یه.
كورد له مێژوودا:
سه‌باره‌ت به مێژووی كوردیش گارنه‌ر گوتی: ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی كورددا بخشێنینه‌وه ده‌بینین كه هه‌میشه كورد خه‌ریكی شه‌ڕكردن بووه له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی و له هه‌ر نسكۆیه‌كیشدا هه‌وڵی هه‌ستانه‌وه‌یان داوه، بۆیه هه‌میشه شانازی به كورده‌كان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه.
هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستای سه‌ر هه‌رێمی كوردستان:
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی:
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كه به‌م دواییانه رووبه‌ڕووی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، حاكمی پێشووی عێراق گوتی: ئێستا ژماره‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌ویش بوونی دوو حزبه كه له‌گه‌ڵ یه‌ك ناگونجێن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزی بمێننه‌وه، ده‌بێت ئه‌و دوو حزبه به‌یه‌كه‌وه بن، چونكه یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حزبه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه بن، ده‌توانن هه‌م له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و وڵات و هه‌میش له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان كۆنترۆڵی ته‌واوی دۆخه‌كان بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی عێراق:
گارنه‌ر ئاماژه‌ی به مافه‌كانی كورد له ده‌ستووری عێراقیش كرد و گوتی: به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌ك له په‌رله‌مان له دژی كورد بخرێته ده‌نگدان، ئه‌گه‌ر سێ لایه‌ن ئه‌و پرۆژه یاسایه ره‌ت بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌توانرێت شكستی پێ بهێنرێت، بۆیه كورد ده‌توانێت له دژی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بوه‌ستێته‌وه، كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ربكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه، كه له عێراق ده‌ستوور جێبه‌جێ ناكرێت، بۆیه ده‌توانم بڵێم، كه جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور له عێراق، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: "ده‌مه‌وێت باسی خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ بكه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك هێز له به‌غدا هه‌ن هه‌ژموونی خۆیان سه‌پاندووه و جومگه گرنگه‌كانی حكومه‌تیش له‌لایه‌ن گرووپه ئێرانییه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه كار بۆ ئه‌جێندای ئێران ده‌كه‌ن و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و فشاره‌كانیان له رێگه‌ی گرووپه میلیشیاكانه‌وه له دژی ئه‌مه‌ریكا و كورد به‌كارده‌هێنن و هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و پاڵپشتی ئێرانیان هه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی:
جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جۆری سیاسه‌تی ئێستای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ كورد، كه له‌چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، چونكه سیاسه‌تی ئێستای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وه‌ك عێراقێكی یه‌كگرتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵی ده‌كات و مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكات، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر شتێك ئه‌مه‌ریكا بیكات، پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوڕا بێت، چونكه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌تی، به‌رامبه‌ر ته‌نها عێراقێكه، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بگۆڕێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراقێكی یه‌كگرتوودا نه‌كات، وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی جیاواز و تایبه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات.
هه‌ڕه‌شه و په‌یامی گرووپه میلیشیاكان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان:
سه‌باره‌ت به هێرشی گرووپه میلیشیكانیش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراویش بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، گارنه‌ر دووپاتیكرده‌وه، "هه‌رچه‌ند به‌ته‌واوی نازانم ئه‌و گروپانه چ نیازێكیان له هێرشه مووشه‌كیانه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین، تێگه‌یشتنی من ئه‌وه‌یه، كاتێك ئێران ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له شاری هه‌ولێر بكاته ئامانج، مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامێكه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه پێی بڵێت، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، ده‌توانم سه‌قامگیری ئێوه بشێوێنم، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ولێریان بۆ ئه‌و هێرشانه هه‌ڵبژاردووه".
بۆچی ئه‌مه‌ریكا تا ئیستا بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێن؟
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه ئایا بۆچی ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت و وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكات، حاكمی پێشووی عێراق گوتی: "به‌ته‌واوی نازانم بۆچی بایدن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا چه‌ندین گۆڕانكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و ئیداری له ئه‌مه‌ریكا كراون و چه‌ندین به‌رپرسی پله‌باڵای ئه‌و بوارانه و ژماره‌یه‌كی زۆری نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا دیپلۆمتكارانیش گۆڕاون و ئه‌وان دێنه هه‌ولێر و سه‌ردانی ده‌كه‌ن، هه‌مووشیان له‌وه تێگه‌یه‌ندراون كه سیاسه‌تكردن له‌گه‌ڵ عێراقێكی یه‌كگرتووه شكستی هێناوه، بۆیه له‌وه تێناگه‌م بۆچی تا ئیستاش په‌یڕه‌وی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كات و له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات!".
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق:
تایبه‌ت به هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له وه‌ڵامی پرسیاری، بۆچی ئه‌مه‌ریكا بڕیار نادات كه له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌كییه‌وه پارێزگاری له هه‌رێمی كوردستان بكات؟ گارنه‌ر جه‌ختی كرده‌وه، "به‌بڕوای من ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ژماره‌یه‌ك سیته‌می دژه مووشه‌ك هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر له ئه‌فغانستانیش به‌كاریهێنان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سیستمه به‌كاربهێنێت، ته‌نیا بۆ پارێزگاریكردن نییه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو سه‌ره‌تا بۆ پارێزگاریكردنه له سه‌ربازه‌كانی و بنكه سه‌ربازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌وه تێناگه‌م بۆچی تا ئیستا ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌ناوه!".
پیشبینییه‌كانی گارنه‌ر بۆ داهاتووی كورد:
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانیش بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه و ئالنگارییانه‌ی كه ئێستا له‌ئارادان، جه‌ی گارنه‌ر گوتی: "هه‌رچه‌ند من نازانم كه داهاتوو چۆن ده‌بێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌زانم كه ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی به‌ر له 30 ساڵ بكه‌ینه‌وه، ده‌زانین كه كوردستان گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و به‌وه‌فا هه‌بووه و كوردی به‌م رۆژگاره گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ش كه كورد جه‌نگاوه‌رن و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سیناریۆیان هه‌یه، بۆیه ده‌توانم بڵێم كورد ده‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له جیهان پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن".
ئامۆژگاری و راسپارده‌كانی گارنه‌ر بۆ نه‌وه‌ی ئیستای كورد:
له دوا وه‌ڵامه‌كانیدا بۆ پرسیاره‌كانی كوردستان 24، گارنه‌ر رووی ئامۆژگارییه‌كانی له نه‌وه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: په‌یامی من بۆ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه باب و باپیرانی ئه‌وان جه‌نگاون و له‌ڕووی رژێمی سه‌دام وه‌ستانه‌وه و هه‌موو رۆژێكیان ئازار و خه‌باتگێڕی بوو و وێڕای قوربانیدانه‌كانیان، به‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه توانییان ئه‌مڕۆ بونیاد بنێین كه ئێستا تێیدا ده‌ژیین، بۆیه پێویسته نه‌وه‌ی ئێستاش خاوه‌نی هه‌مان ئه‌و هێز و توانایه بێت، كه له رابردوودا باب و باپیرانیان هه‌یانبووه و ده‌بێت ئه‌وانیش به‌هێزه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببنه‌وه كه هاتوونه‌ته ئاراوه و به‌خه‌باتكردن به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌دۆخی ئێستا ئاینده‌یه‌كی باشتر به‌رهه‌م بهێنن و ده‌بێت ئه‌و نموونه‌ی له باوانه‌كانیان بۆیان ماوه‌ته‌وه، وه‌ك مۆدیلێك وه‌ربگرن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ئه‌وانیش سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه و ده‌توانن ببنه سه‌ركرده.
H.B