ناتۆ لە ئەفغانستان دهستی به كشانهوه كرد
K24 – ھەولێر:
بەرپرسانی هاوپەیمانی ناتۆ بۆ دەزگاكانی راگەیاندن جەختیانكردەوە، ناتۆ دەستی به كشاندنهوەی ھێزە بەشداربووەكانی لە ئۆپەراسیۆنی "پشتیوانی یەكلاییكەرەوە" لە ئەفغانستان كردووه.
سەرچاوەیەك لە بارەگای ناتۆ لە برۆكسل بۆ ئاژانسی "تاس"ی رووسیایی جەختی كردووەتەوە، لەوەی كاری كشانەوەی ھێزەكانی پەیمانی باكووری ئەتلەسی "ناتۆ" لە ئەفغانستان "بەشێوەیەكی رێكخراو و ھەماھەنگ" دەستیپێكرد".
ئاژانسی "فرانس پرێس"یش لهسهر زاری بهرپرسێكی ناتۆ ئەم ھەواڵەی پشتڕاستكردهوه.
ئێستا ژمارەی ھێزەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان زیاتر لە 10 ھەزار كەسه و بڕیارە لە مانگی ئەیلوولی داھاتوو كاری كشانەوەی ئەو ھێزانە تەواو ببێت.
پیشتریش ھەر لەم مانگەدا سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن رایگەیاند، ئەو وادەیەی پێشتر ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێش خۆی و بزووتنەوەی تاڵیبان لەسەری رێككەوتبوون بۆ چەند مانگێكی دیكە دوادەخرێت تا 11 ئەیلوولی داھاتوو، ئەو وادە نوێیەش ھاوكاتە لەگەڵ یادی 20 ساڵەی رووداوكانی 11 سیبتەمبەر، كە بووە ھۆی ھێرشكردنە سەر ئەفغانستان و ههڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان.
بەپێی رێككەوتنی پێشووی نێوان ئیدارەی ترەمپ و بزووتنەوەی تاڵیبان، پێویست بوو لە یەكی ئایار ھێزەكانی ئەمەریكا و ھاوپەیمانی ناتۆ بەتەواوی ئەفغانستان جێبێڵن. بەڵام بەپێی پاساوەكانی ئەمەریكا، ئەو كاتە لە رووی تەكنیكیەوە بۆ كشانەوە كەمە و ھێزەكانیان پێویستیان بەماوەی زیاترە، كە بە مانگی ئەیلوول دەستنیشانكرا.