دادگای باڵای توركیا سزای 4 ساڵ و 8 مانگ زیندانی به‌سه‌ر سەڵاحەدین دەمیرتاش پەسندكرد
K24 – ھەولێر:
دادگای باڵای توركیا بڕیاری دادگای سزای ئەنقەرەی بۆ سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌دا په‌سه‌ند كرد.
دادگای باڵای توركیا له ئه‌نقه‌ره، سزای 4 ساڵ و 8 مانگ زیندانی به‌سه‌ر سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھەدەپە)دا پەسندكرد.
دادگای سزای ئەنقەرە لە ئەیلوولی 2018 بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان، سەڵاحەدین دەمیرتاشی بە 4 ساڵ و 8 مانگ سزادابوو.
دوای سەردانی پارێزەره‌كانی دەمیرتاش بۆ دادگای باڵای توركیا و بەپێی راگەیاندنی پارێزەره‌كان، دەركەوتووە دادگای باڵای ئەنقەرە بڕیاری دادگای سزاكانی لەھەمان كێشەدا پەسندكردووە.
هاوكات له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ سزادراوه.
سەڵاحەدین دەمیرتاش نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی 1973 لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. لە ساڵی 2007 لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیك (DTP) وەکو نوێنەری پارێزگای ئامەد، بووە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا. دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی 2010 بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP).
ناوبراو دەرچووی کۆلێژی یاسایە لەزانکۆی ئەنقەرە. بەر لەوەی بە شێوەی چالاك بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ[IHD] بوو. ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و رێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیایە.
لە 4ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندام پەرلەمانەکانی دیكه‌ی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرا و تا ئێستا لە زیندانە.