جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز 3 شکا
K24- هەولێر:
بۆ سێیەم جار بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە پارێزگای هەولێر شکاو و بۆ چەند رۆژێکیش چەند گەڕەکێك لە هەولێر رووبەڕووی کەم ئاوی دەبنەوە
ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان 24ـی راگەیاند: ''ئەمڕۆ بەهۆی هۆکارێکی تەکنیکییەوە بۆ سێیەمجار بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ شکاو تیمەکانیشمان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن''.
روونیشی كردهوه، زۆربهی حاڵهتهكان هی پێشترن، كه بۆڕییهكان شكاون و كاتی خۆی به قهفیس چاككراونهتهوه، ئێستا جارێكی دیكه له ههمان شوێنهوه بۆرییهكان دهشكێن و قهفیسهكان فڕێ دهدات. بەپێی قسەی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە، شکانی ئەو بۆرییە کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئاو دەبێت لە هەموو ئەو گەڕەکانەی کە دەکەونە نێوان شەقامی هەولێر – پیرمام و هەولێر – کەرکووك جگە لەو گەڕەکانەی کە بیری خۆیان هەیە.
ئەو بۆریانە نزیکەی 15 ساڵ پێش ئێستا دانراون و لە جۆری GRPن و بەرگەی هیچ گورزێکی دەرەکی ناگرن.
گوێرەی زانیارییەکان، هەوڵدەدرێت بۆرییەکان بگۆڕدرێن بۆ جۆری سپایرەل ستیل بۆ ئەوەی بەرگەی گورزی دەرەکی بگرن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەمساڵ بەهۆی کەمی باران بارین ئاستی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی کەمیکردووە، لەو بارەیەوە ئاری ئەحمەد ئاشکرایکرد: ''لە ساڵانی رابردوو لە سنوری پارێزگای هەولێر 10 تا 15 بیر وشک دەبوو، بەڵام لەم ساڵ تاوەکو ئێستا 10 بیر وشکی کردووە و پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ ژمارەی بیرە وشکبووەکان زیاتر بێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو.