داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی عێراق
K24- هەولێر:
سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ کوردستان24ـی ئاشکرا کرد، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرش کرایە سەر پۆلیسی خۆجێی شارۆچکەی داقوق لەنزیک گوندی ''کەڵۆزی'' لە باشوری کەرکووک، لەئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
لەدوای هێرشەکەی داعش، سوپای عێراق بەهانای پۆلیسەوە چوون و ئەوانیش کەوتونەتە بۆسەی گروپە چەکدارەکانەوە و لەئەنجامدا سەربازێکی سوپا کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکان، هێزەکانی عێراق کێوماڵی ناوچەکەیان کرد و هەڵمەتێکی گەڕانیان بە دوای چەکدارانی داعشدا دەستپێکرد.
H.J