هیندستان ژمارەی پێوانەیی لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆماركرد

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستی هیندستان کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 19 ملیۆن تووشبوو لەو وڵاتە تۆمارکراون.
تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له‌ هیندستان
تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له‌ هیندستان

K24 – هه‌ولێر:

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستی هیندستان کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی 19 ملیۆن تووشبوو لەو وڵاتە تۆمارکراون.

وەزارەتی تەندروستی هیندستان ئاشکرایکرد، لە 24 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە 386 هەزار تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 3 هەزار و 501 هاووڵاتی هیندیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

تەشەنەسەندنی ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە هیندستان کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری جیهان و وڵاتانی ئاسیا دەبێت، لەلایەکی دیکەوە بەپێی داتاکان لە کۆتایی مانگی شوباتەوە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 7.7 ملیۆن هاووڵاتی هیندی تووشی ئەو پەتەیانە بوونە.

تا ئێستا لەو وڵاتە 18 ملیۆن و 763 هەزار کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوونەو و ژمارەی قوربانیانیش گەیشتووەتە 208 هەزار و 330 کەس.