کورتهێنانی بازرگانی لە تورکیا به‌رده‌وامه‌

کورتهێنان گەیشتووەتە (15%)
ئاستی كورتهێنانی بازرگانی له‌ توركیا به‌رده‌وامه‌
ئاستی كورتهێنانی بازرگانی له‌ توركیا به‌رده‌وامه‌

K24 – هه‌ولێر:

بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا کورتهێنانی بازرگانی لەو وڵاتە لە مانگی ئاداری رابردوو گەیشتووەتە (15%) ئەمەش بەهۆی کاریگەری کۆرۆنا لەسەر چالاکییە ئابوورییەکانی تورکیاوه‌ دروستبووه‌.

بەپێی داتاکان قەبارەی کورتهێنانەکە (4.65) ملیار دۆلارە لەسەر ئاستی ساڵانە، سەرەڕای کورتهێنانی بازرگانی داتاکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکاری لەو وڵاتە دەکەن، بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو.

هەناردەکاری لە تورکیا لە مانگی ئادار بە رێژەی (42.2%) بەرزبووەتەوە و داهاتیش بە رێژەی (25.6%) زیادیکردووە بەراورد بە مانگی ئاداری 2020.

بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و ڤایرۆسی کۆرۆناوە ساڵی رابردوو قەبارەی کورتهێنانی بازرگانی لە تورکیا گەیشتە ئاستی (69.1%) کە بەرامبەر بە (49.9) ملیار دۆلار.

م.هـ