هەڵەیەکی پزیشکی منداڵێك تووشی ئیفلیجی دەست دەکات

لە رێگەی وەرزشکردنەوه‌ هێز بۆ ده‌ستی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌
سامی سامان، به‌هۆی وه‌رزشكردنه‌وه‌ هێز بۆ ده‌ستی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌
سامی سامان، به‌هۆی وه‌رزشكردنه‌وه‌ هێز بۆ ده‌ستی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

منداڵێکی تەمەن (12) ساڵ، لەکاتی لەدایکبوونیدا بەهۆی راکێشانی باڵیەوە تووشی ئیفلیجی دەبێت و خەریکە دەستێکی بەیەکجاری لەکار بکەوێت، بەڵام بەهۆی رێنمونی راهێنەرێك و مەشقپێکردنی بێبەرامەر ئێستا توانای هەڵگرتنی (5) کیلۆ زیاتری هەیە، ئەو منداڵە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، وەرزشکردن وای کرد جاریکی دیکە بتوانم ئەو دەستەی چەندین ساڵە کار ناکات، دووبارە بکەوێتە کارکردن.

لەکاتی  لەدایکبوونیدا ئەم دەستەی لەکاردەکەوێت، لەو ماویەشدا نەیتوانیوە هیچ کارێک بەم دەستەی بکات، چونکە پەنجەکانی نەدەکرانەوە و هیچ هێزێکیش لەنێو ئەم دەستەی "سامی سامان"دا نەبووە.

لەپاش ئەوەی پزیشکەکان بە سامی دەڵین کە وەرزش کردن تاکە رێگایە بۆ گەڕانەوەی هێز بۆدەستی، بۆیە بڕیار دەدات بچێتە هۆڵیکی وەرزشی و بەهاوکاری راهینەرەکەی لەماوەی کەمتر لە دوو مانگ جوڵە و توانای هەڵگرتنی کێش دەگەڕێتەوە بۆدەستی.

پێشتر چەند کەسێکی دیكه‌ی چارەسەر کردووە، کە تووشی ئیفلیجی ببوون، ئێستاش "ئەردەڵان ئەرسەلان"ی راهێنەر بە خۆبەخشی راهێنان بە سامی دەکات، زۆر بەوردی کار لەسەر گەڕانەوەی هێز بۆ دەستی سامی دەکات و سەرەتا بەدانانی چەند مەشقێک بۆ کرانەوەی پەنجەکانی دەست پێ دەکات و لەپاشانیش هەوڵی ئەوەی داوە کە کار بکات لەسەر گەڕاندنەوەی هێز بۆ بازوەکانی و هەڵگرتنی چەند کیلۆیەک بەو دەستەی کە ساڵانێکە کارناکات.

سامی تەمەنی 12 ساڵە، لەماوەی تەمەنیدا دەستیکی بەهۆی ئیفلیجیەوە کاری نەکردوە، رێنمایی پزیشکەکان بۆ سامی ئەنجام دانی راهێنانی وەرزشی بووە، لەپاش دوو مانگ لەوەرزش کردن ئێستا سامی توانای هەڵگرتنی زیاد لە (5) کیلۆی بەو دەستەی هەیە کە پێشتر تەنیا بۆ جووڵەپێکردنیش دەبوو بە هاوکاری دەستەکەی دیکەی بیجوڵێنێت.

د.ی