كه‌رتی به‌نك له عێراق و هه‌رێم له مه‌ترسی گه‌وره‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌رتی به‌نكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره دایه، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌رته به‌ده‌ست كه‌می دراوی كاغه‌ز و نه‌بوونی چاودێرییه‌وه ده‌نڵینێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌رگای چوونه ده‌رەوەی دۆلاری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
كه‌رتی به‌نكی عیراق له قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه به‌تایبه‌تی به‌نكه ئه‌هلییه‌كان ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می دراوی كاغه‌ز له‌و به‌نكانه‌دا، به گوێره‌ی داتا داراییه‌كان، كۆی گشتی دراوی كاغه‌ز لای به‌نكه‌كانی عێراق 225 ترلیۆن دیناره واتا نزیكه‌ی 203 ملیار دۆلار، له‌و بڕه‌ش 204 تریلیۆن دیناری لای به‌نكه حكوومییه‌كانه و ته‌نها 21 تریلیۆن دیناری لای به‌نكه ئه‌هلییه‌كانه.
به گوێره‌ی داتاكان، سه‌رمایه‌ی كه‌رتی به‌نكی عێراقی 9 تریلیۆن دیناره كه 7 ترلیۆنی هی به‌نكه ئه‌هلییه‌كانه و 2 تریلیۆنیشی هی به‌نكه حكومییه‌كان.
له هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئامار و داتای تایبه‌ت، هیچ دامه‌زراوه و ده‌زگایه‌ك نییه بۆ رێكخستنی كاری كه‌رتی به‌نكی، چونكه پێویستبوو له به‌نكی ناوه‌ندی كوردستان ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی به‌دواداچوون و چاودێری كاغه‌زه داراییه‌كان هه‌بووایه تاوه‌كو چاودێری كاری به‌نكه‌كان و جموجۆڵی دراوی بكردایه.
به گوێره‌ی زانیارییه پشتڕاستنه‌كراوه‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و چاودێرییه‌وه ساڵانه بڕێكی زۆری دۆلار، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌چێته توركیا و ئێران، ئه‌وه‌ش سوود به‌و دوو وڵاته و زیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به‌نكی ناوه‌ندی عێراق چه‌ندینجار رێوشوێنی نوێی راگه‌یاندوه بۆ باشتركردنی دۆخی كه‌رتی به‌نكی وڵات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجامبوون.