گەشتە ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەكه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سبه‌ی كاتژمیر 3:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خشته‌یه‌كی راگه‌یاندووه.
له‌وباره‌یه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی خشته‌كه، بڕیارە رۆژی یەك شەممەوە 2ی ئه‌م مانگه گەشتیه ئاسمانییه راستەوخۆكانی نێوان فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەكاتەوە.
وه‌ك له خشته‌كه‌دا هاتووه، سبەی یەكشەممە كاتژمێر 3:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ یەكەم گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و بەپێچەوانەوە دەستپێدەكاتەوە.
دەستپێكردنەوەی گه‌شته ئاسمانییه‌كان لەكاتێكدایە لەمانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2020وە بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا راگیرابوون.
H.B