بۆ یەکەمجار ژنێکی مۆمیاکراوی سکپڕ دەدۆزرێتەوە
K24 – ھەولێر:
بۆ یەکەمجار ژنێکی سكپڕی مۆمیاکراو له میسری دۆزرایهوه.
ژنە مۆمیاکراوە سکپڕەکە تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵیدایە و سکەکەشی لەنێوان 20 بۆ 30 هەفتەدایە.
دۆزینەوەکە بەشێکە لە پرۆژەی لێکۆڵنەوەی مۆمیای وارسۆ کە لە ساڵی 2015ەوە لە زانکۆی وارسۆ لەسەر مۆمیا دۆزراوەکانی میسر دەستیپێکردووە.
لە ماوەی لێکۆڵینەوەکانیاندا شوێنەوارناس و شارەزایان 250 هەزار سی تی سکانیان ئەنجامداوە.
ساڵانە ژمارەیەك لە مۆمیاکراوەکانی سەردەمی فیرعەونەکانی میسر دەدۆزرێنەوە، بۆ یەکەمجارە ژنێکی مۆمیاکراوی سکپڕ دەدۆزرێتەوە.