خامنه‌یی له وته‌كانی زه‌ریف نیگه‌رانه
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "لێدوانی به‌شێك له به‌رپرسان بۆ ئه‌وان جێگای داخه و ئه‌و جۆره لێدوانانه مایه‌ی سه‌رسوڕمانن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه له به‌شێك له میدیاكان دزه‌ی پێكرا بوو و تێیدا نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له كه‌رتی دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته نیشاندابوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ محەمەد جەواد زەریف، لەسەر بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکەی، کە قاسم سولەیمانی بەدەستێوەردان لە کاروباری دیپلۆماسی تۆمەتبار کردبوو، داوای لێبووردنی لە خانەوادە و لایەنگرانی سولەیمانی کرد.
لە نامەیەکدا زەریف رایگەیاندووە، لە بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکە هیچ نیازێکی نەبووە، بەڵام هەندێک کەس و لایەن هەوڵیانداوە ئەو پرسە وەکو ئامرازێک بۆ نانەوەی ئاژاوە بەکاربهێنن.
ئاماژەی بەوەشداوە "قاسم سولەیمانی رۆڵی کارای لە سەقامگیری ئاسایش لە ئێران و ناوچەکە هەبووە".
پێشتر چەند کەناڵێك تۆمارێکی دەنگی زەریفیان بڵاوکردبووەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، بە دەستوەردانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووەتە هۆی ئەوەی "قوربانی بە دیپلۆماسییەت بدرێت لە پێناوی کردەوە مەیدانییەکانی سوپای پاسداران".
له 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ساڵی 2020، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
H.B