له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ سووتاندنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
جاسب حیجامی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رخ له شاری به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌سێك ده‌ستگیركرا، كه هه‌وڵی ده‌دا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره بسووتێنێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حیجامی ئاشكرایكرد، "كه‌سێكمان ده‌ستگیركرد، كه هه‌وڵی ده‌دا ئاگر له كۆگای ناوه‌ندیی ئۆكسجینی هۆڵی "شه‌هیدی ده‌رمانساز، سوهێر شاكر" له نه‌خۆشخانه‌ی دارولسه‌لام به‌ربدات و توانیمان ده‌ستبه‌جێ كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ین و تۆمه‌تباره‌كه‌ش راده‌ستی هێزه‌كانی هه‌واڵگری بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی په‌تای كۆرۆنا".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رخ جه‌ختیشی كرده‌وه، "پێویسته پاسه‌وانانی فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان زۆر وریا بن و به‌شه‌و و رۆژ به‌ئاگا و چاوكراوه بن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له شاری به‌غدا، كه به‌هۆیه‌وه 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 110 كه‌سیش بریندار بوون، شه‌وی رابردووش ئاگرێك له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شاری به‌سره كه‌وته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بوو.
H.B