سیسكا مۆسكۆ بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی رووسیا
له دوایین گه‌ڕی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی رووسیا سیسكا مۆسكۆ، به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له رۆبن كازانی برده‌وه و بۆ جاری شه‌شه‌م له مێژوویدا بووه پاڵه‌وان.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه له خوله‌كی 19 (ئالان دزاگۆیف) تۆماری كرد و خاڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ 65 خاڵ به‌رزكرده‌وه و پێشه‌نگی خوله‌كه‌یان گرت و به جیاوازی 2 خاڵ پێش رۆستۆڤی سوپرایزی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه كه‌وتنه‌وه.
به‌م ده‌سكه‌وته‌ش سیسكا مۆسكۆ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ خۆی گه‌یانده قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو، هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌ش دینامۆ مۆسكۆ به‌رامبه‌ر زینیت تووشی شكست بوو بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوویدا بۆ خولی پله‌یه‌كی روسیا دابه‌زی.